دوو چالاکی کرێکاری بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “ڕیبور عەبدوڵڵاهی” و “سادق ڕەیحانی” خەڵکی شاری سنە (سنندج) کە بە بیانووی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە گشتییەکانی شۆڕشی ژینا لە مانگی پووشپەڕی ڕابردوو دا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکران.

پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە، ڕیبوار عەبدوڵاهی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بووە.

ع – ڕ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *