ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ٨ی گەلاوێژی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان دانیشتووانی گوندی ئاغدەرە سەر بە شاری تەکاب و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لەسەر کانگای زێڕ هاتە ئاراوە، لەم شەڕ و تێکهەڵچوونەدا ٣گەنجی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوەکانی ناسر بەهرامیان، حوجەت مۆمێنزادە و ئارمین نیکزاد بریندار بوون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتیانە لە بەشی شان و دڵ بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەکانی زەنجان و ورمێ گوازراونەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە 100 سەربازی حکومی بەشداریان لەم ململانێیەدا کردووە و ماڵیان خڕا کردوونە و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی ئەم گوندەیان تێکشکاندووە.
شیاوی باسە ئەم ململانێیە دوابەدوای ناڕەزایەتی خەڵکی گوندەکە دەردەکەوێت بەرامبەر بە دانەمەزراندنی هاووڵاتیانی ڕەسەنی ناوچەکە لەم کانە زێڕەی ئاغدەرە دا و گرنگی نەدانی دامودەزگاکانی حکومەت بە ژێرخانی گوندەکە و دانەمەزراندنی هێزی خۆجێی و خەڵکی گوندەکە ئەم تێکهەڵچوونە رویداوە.
ع – ر