هاووڵاتییەک خەڵکی ئیزێ بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژرا


ک.م.م.ک:
هەینی ٦ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی فەرید سەعیدی باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئیزێ بە تەقەی ڕاستەوحۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی زانییارییەکان، هێزەکانی حکوومەت لە نزیک خاڵێکی پشکنینی کاتی بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لە سەری کردوە و دەمڵدەست فەرید سەعیدی گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە حکوومەت و هێزەکانی وێرای سەرکووتکردنی و دەستبەسەر کردنی خەڵکی کۆڵنەدەری ئیزە و لۆرەکانی بەختیاری، بەلکوو بە ڕێگرتن لە هاتوچۆ کردن بۆ شارەکە، دامەزراندنی خاڵی پشکنین و کوشتنی خەڵک، هەوڵدەدات زیاتر خەڵک بێزار بکات و بترسێنێت و لە شارەکە کەشوهەوایەکی ئەمنییەتی دروست بیکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکانی حکوومەت لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەڵ شکست هێناوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *