ک.م.م.ک.:
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٦٤ ساڵ بە ناوی حەسەن تۆفیقزادە، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی سەرشێو سەر بە پارێزگای سەقز، بە گولـلەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کەسی ناوبراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بەستامی شاری سەقز بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کراوەتە ئامانج.
ک.ح