ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانان ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی فارووق ڕەشیدی، لە لایەن چەند کەسێکی توندڕەوی سەلەفی لە گەڕەکی حەمالئاوای (بەهارستان)ـی شاری سەقز بە چەقۆ کوژرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتیە بەهۆی ئەوەی پێی دەوترێت سوکایەتی بە پیرۆزییەکان کردووە کوژراوە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەفا.
پێویستە بگوترێ فاروق ڕەشیدی خێزاندارە و منداڵێکی تەمەن ٦ مانگی هەیە و کرێکاری بیناسازی بووە.
پێویستە بە ئاماژەی دووبارەیە کە، پێنجشەممەی ڕابردوو ٢٩ی پوشپەڕ، کەریم قەوامی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە دەستی ئەندامانی گرووپە سەلەفیەکان کوژرا، هەروەها براکەی بە هۆی برینەکانی بە هۆی لێدان و بریندار بوونی بە شمشێر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ک.ح


