ک.م.م.ک.:
ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ستەمکارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤیلاشاری سنە کاک ئەسعەد محەممەدی چالاکی مەدەنی ناسراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
پێویستە بگوترێ، تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە نییە.
ک.ح