نووسەری کورد بژار مەلەکی لە تورکیا دەستبەسەر و ئەشکەنجەدرا

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، نووسەری کورد بژار مەلەکی خەڵکی ئابدانان-ی سەر بە ئیلام کە دوای ووشاری دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ کۆچکردن بۆ ئەوروپا ڕۆیشتووە تورکیا، لەلایەن هێزەکانی سنووری تورکیاوە لە شاری سلۆپی دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ڕێژەی ئەشکەنجەکردنی بژار مەلەکی ئەوەندە قورس بوو کە نەیتوانییەوه بڕوات و لە کۆتاییدا دوای لێکۆڵینەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان کراوە.

شایانی باسە کە ئەو نووسەرە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا،
لە کاتی شۆڕشی ژینا ئەمینی دا دوای بانگەوازی خۆپێشاندان لە شارەکانی کرماشان و ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە و هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری ئابدانان تەقەیان لە ماڵی دایکی کردوە و ئەندامانی بنەماڵەکەی بریندار ببون.

ئەم نووسەرە کورده له باشووری کوردستان دەژیا و له ڕێکەوتی ۱٤ی پووشپەر دا به هۆی هەڕه شەی تیرۆر لەلایان دەزگا ئەمنییەتییەکان به ناچاری هەرێمی کوردستان جێهێشتبووە

بژار مەلەکی، نووسەری خەڵکی ئابدانان لە ساڵی ۲۷۱۲ دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرمڵی ئەشکەنجەدراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *