لەبیرکراوانی سومار/کرماشانی کیمیالێدراو

کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان: سومار شارێکی لەبیرکراو و بەبێ یادکردنەوە بەهەزاران دەردی چارەسەرنەکراو بە جەستەو گەرووگەلێکی تەنگە نەفەس و تووش بوو بە گازە ژەهراویەکانی ۲۹ی ساڵی پێش.

لەهەر شوێنێ باسێک لەکیمیاباران بێتە سەرزار ناو و یادێک لەهەڵەبچە و سەردەشت دێتە ئاراوە بەڵام مەخابن چ کەسێک باسێک لە سومار ناکات!

ئەوسومارەی کە خەڵکەکەی لە ۱٦ی ڕەزبەری ۱۳٦٦ لەهێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراقەوە کیمیاباران کران. ئەمەیش نەک تەنیا جارێک بێت دەکەونە بەرپەلاماری کیمیایی، پێشووتریش لە ۱٨ی بەفرانباری ۱۳٥۹ شاری سومار کەوتە بەر هێرشی کیمیایی وخەسارو بەرکەوتەکانی لەئاستێکی هەرە قورسدابوو.

سپایعێراق دوو ڕۆژ سوماری گرتە ژێر ئاگر وپەلاماری بێ بەزەییانە، یەکەم جار ڕێکەوتی ۱٨ی بەفرانباری ۱۳٥۹ گازی کیمیایی عەسەب وخەردلی بەکارهێنا کە ٨٦۰ کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.

لەڕۆژی دویەم زۆر ناجوامێرانەتر پەلاماری دوو ئۆردوگای دا کە خەڵکی بێ تاوانی تێدابوو گازی عەسەب وخەردلی بەکارهێنا کە ۷۰۰ کەس ژەهراوی کران وپترلە ۱٦۰ کەسیش گیانیان لەدەست دا.

بەڵام ئەمە کۆتایی کارەساتاوی گازی خەردل وعەسەب نەبوو، هەنووکەیش پاش ئەوهەموو ساڵە قوربانی لێ دەکەوێتەوە، هەنووکەیش هەناسە تاساو تووشبووەکان زۆرجار ئەوناقیان لێدەبڕێ وبەهەزاران ئاواتی لەدەست چوو دەچنە نێو گڵەوە.

سومار یەکێک لەشارەکانی شاری قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، شارێکی سنووری لەنێوان خەرەند ودەربەند و بەرزاییەکانی سارات، چغا ئەمان وئەردوبان هەڵکەوتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان