قەسری شیرین؛ ئاسەواری ئەشکەنجەی قورس لەسەر جەستەی وەحید شادمان

ک.م.م.ک:

وەحید شادمان ڕۆژنامەوانی خەڵکی قەسری شیرین کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی شۆڕشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەشکەنجەی گرانی لەسەر جێبەجێکرابوو.

ئەم ڕۆژنامەوانە لە ٤ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو سەردەمی چلەی ژینا لەگەڵ ٢٠ هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

وەحید شادمان لە سەردەمی دەستبەسەری لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا ئەشکەنجە کرابوو و هەنووکەیش بەدانانی بارمتەی قورس تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *