پشتیوان ئەفسەر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەت لە مەریوان

ک.م.م.ک:
دووشەممە ۲٦ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پشتیوان ئەفسەر خەڵکی گوندی نەی- سەر بە مەریوان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە شاری مەریوان.

شایانی باسە کە، ناوبراو، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیار بوو.
بەپێی هەواڵەکە ناوەندەئەمنییەتییەکان بە مەبەستی ئازادکردنی بە شێوەی کاتی داوای بارمتەی ۳ ملیارد تمەنیان کردبوو، بەڵام بنەماڵەی ناوبراو شیانی دابینکردنی ئەو بڕەپارەیە نەبووە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *