ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە دوو چالاکی کرێکاری بەناوەکانی ئێقباڵ پیشکاری و عەبدوڵا خەیرئابادی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی ئوپوزسیۆنی ئێران سەرجەم بە ٣٢مانگ زیندان مەحکووم کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دانیشتنی دادگایی ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە ٢٥ی پووشپەڕ بەڕێوەچووە و عەبدوڵا خەیرئابادی بە ٢٠ مانگ زیندان و بۆ ماوەی ٢٠ مانگ بەشێوەی هەڵواسراوی لێهاتووە.
هەروەها ئێقباڵ پیشکاری ـش بەساڵێک زیندانی مەحکووم و بۆ ماەەی دوو ساڵ هەڵواسراوە.
شیاوی باسە، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ق.ش


