ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی٢٧٢٣ی کوردی، ئێقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی بە ٢ساڵ و ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێراو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دانیشتنی دادگای ئەم چالاکە کرێکارییە لە ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوەچوو و حوکمی دەرچوویش بۆ ماوەی ٣٠ مانگ بەشێوەی هەڵوسراو درەهاتووە.
شیاوی باسە، ئێقباڵ شەعبانی لە ٣٠ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.
ق.ش