ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ۲۲ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی شەهریار فەریادیان، تەمەن ۲۶ ساڵ وخەڵکی شارۆچکەی سەراولە-ی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندرا.
شایانی باسە کە دەستبەسەر کردنی ناوبراو بە زەبری هێز و لێدان بووە .
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس، تۆمەتەوەپاڵدراوە و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێک نەبووە.


