بڕینەوەی پێی کۆڵبەرێک بەبۆنەی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرێک بەناونیشانی محەممەد ساڵ قەنبەری خەڵکی گوندی سەفیاوا سەربە شاری جوانڕۆ کە لەکاتی کاری نەخوازراوی کۆڵبەری ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ کەوتەبەر هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی سنووری تەتە، بەبۆنەی قووڵبوونی برین و وردبوونی ئێسکەکانی پێی لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان لە ئەژنۆیەوە بەڕاو بڕیاری پزیشکەکان دەبڕدرێتەوە.

شیاوی باسە کە، لە نێعمەتەکان و بەڕێوەبردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئیدارەکردنی وڵات، گەنجانی کوردستان بۆ بژێوی ژیان ناچار دەبن کۆڵبەری بکەن و لەم ڕێیە کوشتن، کەمئەندامبوون، لەدەستدانی ماڵ و سامان، غەرامە و زیندانی دەکرێن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *