ئازادکردنی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە لە شاری مەریوان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناسنامەی “ئەسرین ئەفسەر” خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو لە ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ لە بەرواری دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *