سنە؛ ڕفاندنی هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد ڕۆستەمی خەڵکی گوندی قوڵیان سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری ڕفاندنی ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگیران و دۆخی هەنووکەیی ناوبراو ناوڕون ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *