ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەناوەندی هەواڵگری KMMK: گەیشتوون، دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی هیوا دەرخوردی(خارجە) خەڵکی پیرانشار لەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هەرلەم چوارچێوەیەدا و لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕیش لە مەهاباد دوو هاوڵاتی بەناوەکانی جەماڵ بایەزیدی و سەید مامەند قوڕەیشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە کە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
پاش ڕاگەیاندنی کوشتنی حکوومەتت زیندانی سیاسیی مووسا ئیسمائیلی خەڵکی پەسوێی پیرانشار ٣١ساڵ تەمەن و خێزاندار لە زیندان، هەروەها کوشتنی پەیمان مام ئەحمەدی گەڵوانی ٢٤ساڵ تەمەن، بەهۆی ئەشکەنجەی لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، شەپۆلی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی کوردستان بۆ وێنە هاوڵاتیانی مەهاباد، سیستەمی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێرانی والێکرد بەخێرایی دژکردەوە بنوێنن و لە شارەکانی کوردستان شەپۆلێکی نوێ لە ڕفاندنی هاوڵاتیان وەگەڕ کەوتووە.
بەپێی دژکردەوەی ڕاگەیاندنەکانی کوردستان وەکوو هاودڵی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم دوو گیانبەختکردووە و هەروەها ڕاگەیاندنەکانی دەرەوە و ڕێخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرانبەر بە کوشتووبڕی بێبەزەییانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، سیستەمگەلی ئەمنییەتی ئەم ڕێژیمە، کوردستانی بۆ جارێکیتر میلیتاریزە کردووە و بەهێوای سەرکوتی ئەم بەشە لە کوردستانە. بە چەشنێکە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو پتر لە ١٥ کەسی لە هاوڵاتیانی پیرانشار، مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان دەستبەسەر و بۆ ناوەندە ئەمنییەکان ڕاگوازراون لە ناونیشانیان لە ماڵپەری هەواڵگری KMMK بڵاو کراوەتەوە.
شایانی باسە کە، لە چارەنووسی دەستبەسەرکراوان و ئەو تۆمەتانەی دژیان دەکار گیراون زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
ق.ش