مەهاباد؛ فەرهاد نەوایی لاوی تەمەن ۱۶ ساڵ بە دوو ساڵ زیندانی سزادرا

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارێکی تەمەن ۱٦ ساڵان بە ناوی فەرهاد نەوایی خەڵکی گوندی ترشکان-ی سەر بە شاری مەهاباد،بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” لەلایەن دادگای کەیفەری یەکی تایبەت بە مێرمنداڵان-ی حکوومەت لە مەهاباد، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری -بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشووکەی- سزادرا.

بەپێی هەواڵەکە، سزاکە سەرەتا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە(کانون اصلاح و تربیت) لە ورمێ بە ناوباو و پاشان لە ڕێکەوتی ۱۷ی پووشپەر بە کەسووکاری ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە کە ئەم مێردمناڵە لە ماوەی دەسبەسەری و لە دانشتنی دادگاییدا، لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە دادگا بۆ ئازاد کردنی کاتی بۆ ئەم مێرمنداڵە، داوای بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی کردبوو کە بنەماڵەکەی شییانی دابینکردنی ئەم برە پارەیە نەبووە.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە، فەرهاد نەوایی، لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دا، بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *