ڕۆژنامەوانێک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕۆژنامەوانێک بەناونیشانی نازیلا مەعرووفیان، خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران پاش چوونی بۆ لقی یەکی داواکاری گشتی ئێڤین دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە نازیلا مەعرووفیان خوێندکاری ڕۆژنامەوانی لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایییە.

شیاوی باسە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە سەرماڵی ئەم ڕۆژنامەەانە هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو لۆپ تۆپ و موبایلەکەی دەسیبەسەردا دەگرن و دەیبەن.

نازیلا مەعرووفیان خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بەبۆنە دیمانەیەک لە گەڵ ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ٧٣ ڕۆژ بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە قتچەکی وەرامین ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *