ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، شەممە ۱۰ی بووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری هەڵیانکوتاوە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییەک بە ناوی ئەحەد تاهری ۲۱ ساڵە و کوری یونس خەڵکی شاری نەغەدە و پاش دەستبەسەرکردنی گواستراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س