ک.م.م.ک
دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ۲۷۲۳ی کوردی، ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان، پاش ٨٤ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، بە دابینکردنی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی حکوومەت لە سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە کە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژینا مودەڕس گورجی، لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لە سنە، بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمن، بڵاوکردنەوەی درۆ لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ میدیا دژبەرەکان،کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی سیستم لە ڕێگایی دروستکردن و ئەندامێتی لە گرووپەکاتی نەیاسایی تۆمەتبار کرابوو.
ئەم چالاکوانە دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەسبەسەر کرابوو.
ژینا مودەرس لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو-ش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شەقامی سەفەریی سنە بە توندوتیژی دەسبەسەر کرا و پاش ٤٠ ڕۆژ دەسبەسەری لە بەندی ژنانی زیندانی سنە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ع. س


