دەستبەسەرکردنی ٦ هاووڵاتی لە سەقز

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ٦ هاووڵاتی بە ناوەکانی سامان پاشایی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، شاهۆ ساڵحی، ئازاد مورادیان و ئەفخەم مورادیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کران.

پێویستە بگوترێ تا نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ئێستای دەستبەسەرکراوان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *