زیندانیانی سیاسی شڕناخ لە باکوری کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتن

زیندانیانی سیاسی شڕناخ لە باکوری کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتن

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باکوری وڵاتەوە ، لە دوای ئاڵۆز بوو نی شارەکانی باکور و شاری شڕناخیش یەک لەوان ، حکومەتی تورکییە  لە ۷ مانگی ڕابردوودا گوشار و گۆشەگیریکی تایبەتی خستۆتە سەر زیندانی سیاسی و لە م دوایەندا بە بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی و توندی تیژی نایاسایی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە  بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی دوو منداڵی زیندانیکراو  بەناوەکانی “جگەرخوێن ئاکدەنیز و سەعید ڕزاشاران “.

تاکوو ئێستا بەرپرسانی زیندان و سیستمی دادوەری تورکییە هیچ چەشنە ڕوونکردنەوەیکیان سەبارەت بە کوشتی ئەو دوو منداڵە نەداوە . هەر بەو مەبەستە زیندانییانی سیاسی زیندانی شێرناخ بە مەبەستی گوشار دروستکردن بۆ ئەوە زیاتر ئاشکراو ڕوون بکرێتەوە و لێکوڵینەوەی ورد لە سەر دۆسیەکە بکرێت و هۆکاری ئەو ئاڵۆزی پاڵەپەستۆ خستنەسەر زیندانییانی سیاسیە بۆچیی بوە ، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

“پارێزەر شەیما ئولپەر”ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی شاخی شرناخ ڕایگەیاندوە ؛ زیندانییانی سیاسی لە گرتوخانەی شێرناخ بۆ ئەوەی زیاتر ئەنجامی لێکوڵینەوەکان ئاشکرا بکرێن ، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و ڕایشگەیاندوە لە ئەگەری روون نەکردنەوەی هەرچی زوتر و ئەنجامی لێپرسینەوەکان ،مانگرتنەکان دەچێتە قۆناغێکی ترەوە و دەبێتە مانگرتن لە خواردن هەتاکو مردن

شایانی باسە لە دوای ئەوەی ئەرتەشی تورکییە کەوتە بۆردمان کردن و وێرانکردنی شارەکانی باکوری کوردستان جگە لەوەی هاووڵاتییانی کوردی بە زیندویی لە جزیر سووتاند ، زیندانەکانیشی پڕ کردوە لە چالاکانی مەدەنی و منداڵی ژێر ۱٨ ساڵ و پیاوی حەفتا ساڵەشی نەبواردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان