کرماشان؛بێبەش کردنی۲ تێرمی خوێندن لە پێنج خوێندکار لە زانکۆی ڕازی

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێنج خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوەکانی کامیاب ڕەحمانی، عەلی سەعدی، محەمەد مورادی، سەعید ئێران نەژاد، عەلیڕەزا نادری و ڕامین حەبیبی، لەلایەن لیژنەی ئینزباتی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان دا، هەریەکەیان بە دوو تێرم(وەرزی خوێندن) بێبەش کردن لە خوێندن سزادران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەتایی خوێندکاران لە مانگی خەزەڵوەر و سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە کاتێک دابەڕێوەچوو کە ئەو خوێندکارانە لە کۆبوونەوەکە دا ئامادە نەبوون و لە گرتووخانە دا دەستبەسەر بوون.

سزاکانی عەلی سەعدی و عەلی ڕەزا نادری لە تێرمی ئێستاوە جێبەجێکراون و ئەم دوو خوێندکارە تێرمی داهاتووی خوێندن-یش لە دەست دەدەن.

جێگای ئامەژەیە کە هەنووکە ئەم ٥ خوێندکارە بە بارمتە ئازاد کراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *