بەردەوامی گوشارەکان لەسەر زیندانی سیاسیی نایب عەسکەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانی سیاسیی نایب عەسکەری بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لە ژێر گوشاری قورس دایە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی چوارشەممە٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لەسەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ لە بەندی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ بۆ نووستنگەی ٣ی ئەم زیندانە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، بەرپرسانی زیندان پێیان ڕاگەیاندووە لە مۆڵەتی مانەوەت لەم بەندە نییە و سەرەڕای ناڕەزایەتی نیشان بەم دۆخە گواستوویانەتەوە بۆ بەندی ئەو زیندانیانە کە چارەنووسیا. نادیارە و هەڵپەسێردراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *