بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئەمڕۆ چوارشەمە ۱٤ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی لە گوندی “دەرەویانی شێخ”سەر بە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز لاوێک خۆی دەکوژێت .
بەپێی هەواڵەکە جەهانگیر میری کوڕی سادق میرە تەمەن شازدە ساڵان بە هۆکاری نادیار بە تاپڕێک خۆی دەکوژێت
شایانی باسە بگوترێت ئازاد کردنی” تاپڕ”لە ژێر ناوی جەواز و ڕاو ی ئیزن پێدراودا داوێکی سیستماتیک بوو کە سێ ساڵ پێش کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پەری پێداو بەو کارەی هەم ژینگەی کوردستانی پاککردنەوە لە بونەوەر و باڵندە و هەم نائەمنییکی لە بڕان نەهاتوی خستەناو کۆمەڵگا و گوندەکانەوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان