هێرشی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆسەر سێ بنەماڵە لەمەهاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی قەرە گوڵ سەربە شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەڵیان کوتایە سەر سێ بنەماڵە بەناوەکانی “یونس حەسەنپوور،بایزید حەسەنپوور و ئەسعەد حەسەنپوور”و بێ ڕێزییان پێ کردن.

هەروەها هۆشدارییان پێدان کەئەوکەسانە هەرچی زووترە سەردانی ئێدارەی ئیتلاعات بکەن.پاشان دەستیان کردبوو بەپشکنینی ماڵەکەیان وهەندی لەکەلوپەلی ئەوکەسانەشیان لەگەڵ خۆ بردبوو.تاهەنووکەیش دیارنییە هۆکاری ئەم پەلاماری هێزەکانی ئیتلاعات بۆچییە.

جێگەی باسە کە شەوی پێنج شەممۆ ٨ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاویش دوو هاوڵاتی کورد خەڵکی ئەو گوندە(قەرەگوڵ) بەناوەکانی “عەلی بەرناسر” ناسراو بە عەلی قەرەگوڵی و”حەسەن حەمزەپوور”کوڕی محەممەد ڕەسووڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا وڕاگوازران بۆ شوێنێکی نادیار.  دەستبەسەری عەلی بەرناسر وحسێن حەمزەپوور،لەنیوەکانی شەو لەماڵی خۆیاندا بووە وتابە ئێستە بنەماڵەکەیان نەیان توانیوە زانیارییەکیان لێ وەربگرن.  ئەم دووهاوڵاتییە کوردە لەلایەن ئیتلاعاتەوە بەتۆمەتگەلی وەکوو “کوردبوون وهاریکاری حیزبە کوردییەکان دەستبەسەرکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان