ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، کامران ساختمانگەر چالاکوانی کرێکاری و زیندانی پێشووی خەڵکی سنە، بە مەبەستی بەرگریکردن لە تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی بانگهێشتکراوە بۆ لقی لێکۆڵینەوەی دادسەرای شۆرشی حکوومەت لەو شارە.
بەپێی ئەو بانگهێشتەی کە پێی گەیشتووە، ئەم چالاکوانە کرێکارییە دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دوای بانگهێشتنامەکە لە لقی دووەمی لێکۆڵینەوەی دادسەرای ئینقلاب لە سنە خۆی بناسێنێت و لەسەر تۆمەتەکانی وەکوو “کۆبوونەوە و هاوپەیمانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهی ناوخۆیی/ بیانی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بەرگری لە خۆی بکات.
ع. س


