ک.م.م.ک:
سێشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی وەرزشوان و خوێندەواری خەڵکی سەقز بەناونیشانی پەرهام پەروەری لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا کە پاش ٩ مانگ دەستبەسەری و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ لە زیندانی ئێڤین لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران، حوکمی دڵڕەقانەی ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری لە بەندەری جاسک و ٥ ساڵی دیکە لە شارەکانی دیکەی ئێران بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەم حوکمە دڵڕەقانە داسەپاوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە کە، ئەم حوکمانە پاش ٩ مانگ دەستبەسەری و ئەشکەنجە بۆ ناوبراو دەرچووە، و تا ئێستەیش ئاسەواری ئەشکەنجەی تاقەتپڕووکێن لەسەر جەستەی ئەم هاوڵاتییەوە دیارە.
ق.ش