ئاودانان: دەستبەسەربوونی شاخەوانێک لەکاتی دەرچوون لە سنوور

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی هەینی ٢ی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران وەحید چاوەران شاخەوانێکی خەڵکی شاری سەراوباخی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لە کاتی جێهێشتنی وڵات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

پێویستە بگوترێ لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، دەزگا ئەمنییەکان چەندین جار هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی بنەماڵەی وەحید چاوەران، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەم هاووڵاتییە لەماڵەوە، سەرکەوتوو نەبوون لە دەستبەسەرکردنی.

لە دوایین هەڵمەتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و ٢ خوشکی ئەم هاوڵاتییە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *