بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان کچێکی تەمن ۱۵ ساڵ خەڵکی ئاوایی نێروێ سەر بە نودشەی شاری پاوە بە هۆی نەبوونی ناسنامهی ئێرانی«شناسنامه» لە خوێندن بێ بەش کرا.
یەلدا رەزایی کچی فایز رەزایی بە رەچەڵەک خەڵکی ئاوایی زەردویی شاری پاوە ی رۆژهەڵاتە.
ئەم کچە کوردە بە هۆی ئەوەی کە ماڵباتەکەی سیاسی بوونە و هەتا تەمەنی ۱۵ ساڵان لە هەرێمی باشووری كوردستان ژیاون و بە هۆی گڕانیان بۆ رۆژههڵاتی كوردستانلإ کاتی ناونوسی لە قوتابخانهی خۆیندن بە هۆی نەبوونی ناسنامهوه ئێجازەی خۆیندنی پێ نادرێت و بێ بهش دهكرێت له خوێندن.
لە کاتێک ئەمە دێتە ئاراوه کە ماڵباتی وی بە رەچەڵەک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و ناسنامهی ئێرانیان هەیە.
بە وتەی شایەتحالان و کەسانێک کە ماڵباتی وی دەناسن دەلێن ئەو کچە بە هۆی ئەوە کە ماڵباتەکەی سیاسی بوونە لە خۆێندن بێ بەش کراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان