پیرانشار؛ ئاشکرابوونی ناونیشانی گەنجێکی تر کە چاوی لە دەستداوە

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٣٢ساڵ تەمەنی خەڵکی شیناوێی سەربە پیرانشار، بەناونیشانی مستەفا مەعرووفی کە لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی شۆڕشی ژینا، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران فیشەک بە چاو و چەندد خاڵێکی دیکەی جەستەی کەوتووە و تۆڕی چاو(شبکیە)ی ڕاستی لە دەستداوە و توانای بینینی نەماوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە پێنج جار نەشتەرگەری چاوی بۆکراوە و ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵی ٦ و ١٢ساڵ تەمەنە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *