ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، شێرکۆ مینبەری ٣٤ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی نییەر سەربە شاری سنە، کە پتر لە سێ حەوتوویە دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا، لە زیندانی ناوەندی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری، لەمافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
شیاوی باسە کە ڕۆژی سێشەممە٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کرد.
ق.ش