ئیلام؛ بارودۆخی ناجێگیری٢کەس لە دەستبەسەرکراوان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان بەناوەکانی محەممەد دانیالی٢٣ساڵ تەمەن و ناسر ڕەزایی ٤٣ساڵ تەمەن کە دوابەداوی مانگرتن لە خواردن لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئیلام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوون بۆ بەندی گشتی ڕاگوازرا بەڵام بارودۆخی جەستەییان ناجێگیرە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە سەرەڕای دۆخی خراپی جەستەییان، دەستیان داوەتە دروونەوەی لێوەکانیان و بەرپرسانی گرتووخانە بەبیانووی چوونی دادوەر بۆ پشوو( مەرەخەسی) خۆیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکەیان دەبوێرن.

شیاوی باسە، ئەم دوو هاوڵاتییە سەرەڕای دۆخی خراپیان کوتوویانە: تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بو مانگرتن لە خواردنی خۆیان دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *