برایانی شێخی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٥خەزەڵوەر هێرش دەکەنە سەر ماڵی ، بنە ماڵەی شێخی و مستەفا و دیاکۆ شێخی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس دەکات؛کە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان دوای هێرش بردنە سەر ماڵی، بنەماڵەی شێخی و بە بێ ئێزن و بەڵگە دادگا(حۆکمی قەزایی) دوو کوڕی ئەم بنەماڵە دەستبەسەر دەکەن و پاشان دوای پشکنینی ماڵەکە ، کە بنەماڵەی شێخی ئاماژە دەکەن بە شێوازی هەڵسوکەوتی نامرۆڤی و نا نایاسای هێزەکانی ئیتلاعەت ، کە لە کۆتایدا ڕووبەڕووی زەبر و لێدان لە لایەن ئەم هێزەوە دەبنەوە.
بە پێی وتەی یەک لە جەیرانەکانی بنەماڵەی شێخی ، تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە چارەنوسی ئەم دوو برا وە دەست نەکەوتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان