چارەنووسی کاوە بەهمەنی تەموومژاوی و ناڕوونە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی ئەو کەشە ئەمنییەی کە حکوومەتی ئێران پاش شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە هەموو ئێران دایمەرزاندووە و بەدڵخواز و ویستی نەخۆشی خۆیان ئەوەی بیانهەوێ دەستبەسەری دەکەن و ئازادی دەکەن لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ کاوە بەهمەنی کارمەندی زانکۆی ئازادی سنە لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ دەڕفێنن و بۆ شوێنێکئ نادیاری دەگوازنەوە.

شیاوی باسە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ڕوون بوونەوەی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەکیش لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *