خۆکوشتنی ٢ هاوڵاتی لە شاری بوکان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولڕەحمان ئیبراهیمی خەڵکی بوکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، هاووڵاتییەکی هەرزەکار بە ناسنامەی کومار محەمەد ئەمینی لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان عەبدوڕەحمان ئیبراهیمی ماوەیەک بوو تووشی خەمۆکی ببوو و هۆکاری ئەو هەوڵە خۆکوژییە باسکراوەش بە هۆکاری خەمۆکی ڕاگەیەندراوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *