بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی کەماڵ لوتفی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بەناونیشانی کەماڵ لوتفی، خەڵکی دێولان لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بەردەوامی دەستبەسەرکرانی خۆی ماوەی ٢٣ڕۆژە کە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە کە کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتگیرەکانە بەرانبەر بە کوشتنئ حکوومی ژینا ئەمینیی لە دێولان.

جێی سەرنجە کە کەماڵ لوتفی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دێولان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە کامێران ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *