کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی مەنسوورئاغایی بەناونیشانی ئەنسار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، فیشەک بەر پشت و شانی کەوتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری جوانڕۆ کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *