ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دۆسیەی هاوڵاتییەکی مێرمنداڵی ١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری شنۆ بەناونیشانی ئێحسان محەممەدی کە ٨ مانگی پێش لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادوەرانی نادادپەروەر و دژە مرۆییی بەناوەکانی ڕەزا نەجەفزادە و جەواد غوڵامی کردەڕەش لە دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ورمێ بەبێ ئامادەبوونی خۆی محاکمە کرابوو بە تۆمەتگەلی پڕوپووچی حکوومەتی محاربە و تێکدانی ئاسایش و کاولکردنی کەلووپەلی گشتی مەحکووم و لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ لە زینداندایە بۆ دادگای سزاکانی تایبەتی تاوانی مێرمندالان ڕەوانە کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم حوکمە ڕێی تێدەچێ لە دیوانی باڵای وڵات پێداچوونەوەی تێدا بکرێت.
ق.ش


