برینداربوونی ٤کۆڵبەری مێرمنداڵ لە هێڵی سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، چوار کۆڵبەر بەناوەکانی؛ سۆران دانشی تەمەن ٢٠ساڵ و عەلی حسێنی ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی بڵبڕان سەربە شاری پاوە، شوان( ناوی بنەماڵەیی نادیار)٣٥ ساڵ تەمەن و کاوان حسێنی ١٨ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی دەشێ سەربە پاوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران بە گرانی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، عەلی حسێنی فیشەک بەر پشت و کەمەر، سۆران دانشی سمت بەگرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری هەڵەبچە لە هەرێمی کوردستان کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *