ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەم ڕۆژانەدا دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ورمێ، حوکمی ١٢ساڵ زیندانی دادگای سەرەتایی هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەریاد حەمەشوور خەڵکی شاری شنۆـ وەکوو خۆی پەسەند کرد و پشتڕاستی کردەوە.
بەپێی هەواڵەکە، بە دەکارکردنی مادەی ١٣٤ی یاسای سزاکان ئیسلامییەکان، پێنج ساڵ لەو زیندانییە ئەگەری جێبەجێکردنی هەیە.
شیاوی باسە کە ئە
هاوڵاتییە لەگەڵ چەندد هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی؛ فەرزاد تەهازادە، هێمن شاهی، ڕەزا ئیسلامدووست، شارام مەعرووف مەولا، ئەیووب ئاغڵیانی و هەژار حەمیدی هاودۆسیەن و تۆمەتی محاربەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییانە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی کوردستان و ئێران، لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران
ق.ش