خۆکوشتنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەردەشت و سەقز

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هاوڵاتییەکی ژن بە ناوی مۆبینا کەریمی خەڵکی شاری سەقز بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوشتنی داوە و گیانی لەدەستداوە.

لە هەمان چوارچێوەدا، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناسنامەی پەرەند دەولەتی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەربە شاری سەردەشت هەوڵی خۆکوشتنی داوە و گیانی لەدەستداوە.

جێگای ئاماژە پێدانە کە لەمەڕ هۆکاری خۆکوشتنی ئەو دو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک
لە دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *