دانیشتنی دادگای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئیلاهه محەممەدی بەشێوەی داخراو بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئیلاهە محەممەدی ڕۆژنامەوانی زیندانی پاش ٨ مانگ هەڵپەسێردراوی لە دادگای ئینقلابی تاران بە شێوەی داخراو بەڕێوەچوو.

ئەم ڕۆژنامەوانە ٢٤کاتژمێر بەرلە دانیشتنی دادگا دەستی بە پارێزەر ڕاگەیشتبوو.

شیاوی باسە، ئیلاهە محەممەدی پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی کوژرانی ژینا ئەمینیی لەلاین هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *