سلایدەر

دیپۆڕتی پتر لە ٢٠ پەناخواز لە تورکیاوە بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

هەینی ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، نێزیک بە ٣٠پەناخوازی نیشتەجێ لە کامپی دیپۆڕتی ئەدێرنەی وڵاتی تورکیاوە بۆ ئێران دیپۆڕت کران.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، پەناخوازێکی سیاسیی بەناونیشانی ئەمیر کەهریزی خەڵکی شاری کرماشان کە ساڵی ڕابردوو لەکاتی کۆچکردندا لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر و بۆ تورکیا دیپۆڕت کرابوویەوە لە کامپی دیپۆڕتی ئەدێرنە مەترسی دیپۆڕتی لەسەر بووە.

جێی سەرنجە، پەناخوازەکان لە کاتی دیپۆڕت کردنەوە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە لێیان دراوە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە دیپۆڕتکراوانە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

Related posts

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مارس ۲۰۲۳

Rahim Kholafai

دوکاندارێکی خەڵکی قوروە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا

Rahim Kholafai

مەریوان؛ کوژرانی گەنجێک له ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ

Leave a Comment