ک.م.م.ک:
بەپێ زانییارییەکان،کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی کە هەنووکە لە زیندانی حکوومەت لە کامیران دەستبەسەرە، ماوە ۱۰ ڕۆژە لە زیندان دەستی داوە بە مانگرتن لە خواردن.
شایانی باسە کە یەکشەممە ۲۷ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران، کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایان سەرکوتکەرانی ڕژێم شەهید کرابوو، لە دێوڵان ڕفاندووە و گواستویانەتەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە کامیران.
بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ئەمنییەتی به جل و بەرگی مەدەنی وبە بێ فەرمانی دادوەری ئەم چالاکی ژینگەییان ڕفاندووە.
ع. س