سنە؛ هاووڵاتییەک لەلایان هێزەکانی ئەمنییەتی دەسبەسەركرا


ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەكی خەڵکی سنە بە ناوی بەشیر نووری، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شارۆچکەی سوپاە بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە گواستراوەتەوە.

ناوبراو دوینێ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەرە.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *