ژەهراوی کردنی هاوڵاتییەک لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

هەینی٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بامشاد سلێمان زانی، ١٩ ساڵ تەمەن، کوڕی محەممەد و خەڵکی دێلوڕان سەربە ئیلام لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەوشارە بانگهێشت و پاش گەڕانەوە بۆ ماڵ ژەهراوە بووە بە چەشنێکە ناوبراو هەنووکە لە کۆمادایە.

بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بەخێرا چوونەتە نەخۆشخانە و ڕێگە نادەن کەس چاوی پێ بکەوێ.

شیاوی باسە کە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لە کوردستان لە هەر کەرەستەیەک بۆ تیرۆری هاوڵاتیان و دژبەرانی خۆیان کەڵک وەردەگرن.

شیاوی باسە چەندد کەس لە چالاکانی سیاسیی کورد بە کوتانی ژەهری ڕایسین لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە تیرۆر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *