ئەهواز؛ ڕفاندنی هاوڵاتییەکی خەڵکی ئابدانان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرابباخی سەربە ئابدانانی ئیلام بەناونیشانی ناسر ڕەزایی ٤٣ساڵ تەمەن لە تێرمیناڵی ئەهواز لەلایەن سەرکوتگەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنراو بۆ شاری دێلوڕان گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەواوی شەو بە نالەبارترین شێوە ئەشکەنجەی دەکەن کە بەم هۆیەوە هەموو ئەندامانی جەستە و ڕوومەتی خەساری بەردەکەوێ و خوێنی تێدەزایەت و شوێنی قامچی لەسەر ڕوومەتی دەردەکەوێت و وایان لێکردووە کە بەتەنیایی توانایی ڕێگەڕۆیشتنی نامێنێ.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە دوێنێ نێزیک نیوەڕۆ لە ئیتلاعاتی دێلوڕانەوە دەیبەنە دادگا و پاش چەندد کاتژمێر دەیبەنەوە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە وڵامدانەوەی هەر پرسیارێک لەمەڕ دۆخی ئەم هاوڵاتییە خۆدەبوێرن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *