کوشتنی هاووڵاتییەک لەلایان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی لە تاران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئیمان هێمتی، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری خوڕەم ئاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە به تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدان به باتووم کوژرا.

پێویستە بگوترێ تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری کوشتنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بەردەست دا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *